موەید جەحیشی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕۆژانی ڕابردوو لە درێژەی پاڵپشتی لە ئیسرائیل و سنووردار کردنەوەی دزەی چین ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: قسە و باسەکان سەبارەت بە پێوەندی ئەو جموجوڵانە بە ئێرانەوە لە درێژەی شەڕی دەروونی ئەنجام دەدرێت. ئەمریکا جموجوڵە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەکەی بە ئامانجی پاڵپشتی لە ئیسرائیل و بەرەوڕوو بوونەوەی دزەی چین چڕ کردووەتەوە. واشنتۆن نیگەرانی پەرەسەندنی دزەی چین لە ڕێگای پڕۆژە ستراتیژیەکانی ناوچەکەیە.
جەحیشی جەختی کرد: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا زیاتر دەیەوێت شەڕی دەروونی ڕێکبخات. ئێران توانی بەرگری پێشکەوتووی هەیە و هەر جووڵەیەک بە وەڵامێکی چڕەوە وەڵام دەداتەوە.
Your Comment